هاوسەری دەمیر تاش: دەمیرتاش لە جیاتی هەڵاتن زیندانی هەڵبژارد
هاوسەری سەرۆکی رێبەری لەبەندکراوی پارتی دێموکراتی گەلان لە تورکیا وێرای ئاماژە دان بە لایەنگرانە بوونی کردەوەی سیستمی دادەڤانی لە بارەی سەلاحەدین دەمیرتاش وتی: ناوبراو گەرچی لە دەیزانی لە بەند دەکرێت ، ئامادە نەبوو لە وڵات رابکات .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری دوغان ، " باشاک دەمیرتاش" هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش ڕێبەری لەبەندکراوی پارتی دێموکراتیکی گەلانی تورکیا وتی: هاوسەری من لە چەند مانگ لەمەوپێش دەیزانی کە دەسگیر دەکرێت، لەوکاتەوە زۆرێک لە دوست وهاڤاڵەکانی پێشنیاریان پێ دا کە دەبێ بڕوات بۆ دەرەوەی وڵات ولەوێ بمێنێتەوە ، ئەم پێشنیارەی ڕەت کرد.
کاتێک کە هەزاران کەس دەسگیر کران، نابراو وتی کە وەکوو سەرۆکی حێزب دەمێنێتەوە وخۆڕاگری دەکات. هاوسەری دەمیرتاش وتی: سیاسەت وانانی دەسگیرکراو لە درێژایی چەند ساڵی ئەم دواییە لە تورکیا بە شێوەی بەئیسافانە دادگەیی نەکراون.
وتیشی لەهەموو ڕوون وئاشکرایە کە دۆژمنایەتی سەرۆک کۆمارلەدژی هاوسەری من دوای هەڵبژاردنی حەوتەمی ژوئیە ی دووهەزارو پازدە دەسپێکرا. هاوسەری دەمیرتاش وتی: ئەگەر دەزگەی دادەڤانی بێ لایەن وسەربەخۆ بێت ئابەم جۆرە دەکرێ بڵیین کە هاوسەری من لەسەتا سەت ئازاد دەکرێت.