کانونی یه‌که‌م 07, 2017 16:00 Asia/Tehran
  •  قۆڵبەست کرانی هاووڵاتیانی  بیانی بە تاوانی  پەیوەندیی لە گەڵ داعش لە تورکیا

مێدیا تورکیاییەکان باسی قۆڵبەست کرانی 26 هاووڵاتی بیانیان کرد بە تاوانی پەیوەندیان لە گەڵ تاقمی تڕۆڕیستی داعش لە شاری ئەستەمۆڵی ئەو وڵاتە .

 ئیرنا  بە گێڕانەوە  لە مێدیا تورکیاییەکان   ڕاپۆڕتی دا  هێزەکانی  پولیسی  خەبات بە  دژی تڕۆڕیزمی  شاری  ئەستەمۆڵ  ڕۆژی  چوارشەمە  لە ئوپراسیونێکدا بە گەمارۆی 6  شوێنی لە پێشدا ناس کراوی ئەو شارە  26 هاووڵاتی بیانییان بە تاوانی  پەیوەندی هەبوون  لە گەڵ تاقمی  تێڕۆڕیستی   داعش  قۆڵبەست  کرد  و ڕایانگواستن بۆ  دایەرەی پولیسی ئاسایش . بە پێی ئەو  ڕاپۆڕتە  هێزەکانی  پولیسی ئەستەمۆڵ  لە ئەنجامی پشکنینی  ماڵی  قۆڵبەست کراوان ، ژۆمارێکی   زۆر  کەل و پەلی دیجیتاڵی و بەڵگەی  ڕێکخستنیان  دۆزیەوە و دەستیان بەسەری دا گرت  و بە دوای  لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە  قۆڵبەست کراوان  ئاشکرا بوو   کە ئەوان  لە ناوچەکانی  ژێر چنگی  داعش لە سووریا  و ئێراق ئامادە بوونە  و بۆ ئەو تاقمە چالاکیان کردووە .   مێدیا تورکیاییەکان  ئاماژەیان نەکردووەتە شۆناسی ئەو کەسانە . تورکیا بە هۆی  سنووری  یەک هەزار و پێنسەد  کیلومەتری لە گەڵ ئێراق و  سووریا  لە باشووری  ئەو وڵاتە  لە ساڵەکانی ڕابردوودا  گرینگترین   شوێنی گواستنەوەی   ئەندامانی داعش  بۆ ئێراق و سووریا بووە  هەر بەو بۆنەوە  سووریا لە ساڵانی ئەم دواییە دا بە جاران  دەوڵەتی  تورکیای تاوانبار کردووە  بە هاودەستی لە گەڵ تڕۆڕیستانی  داعش .

سەرپەیڤ