کانونی دوھەم 03, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەڵمانیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەڵمانیا لە هەر دەرفەتێک بۆ ناوزڕاو کردنیی ئانکارا کەڵک وەردەگرێت.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی ئیرنا ، " مەولوود چاووش ئۆغلوو" وتیشی: تورکیا گرفتێکی نییە لەگەڵ ئەڵمانیا بەڵکوو ئەوە کاربەدەستانی ئەڵمانیان کە لەگەڵ تورکیا دا گرفتی یان هەیە و لە هەر دەرفەتێک بۆ پەلمار بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا کەڵک وەردەگرن .

 ئەو وتیشی: ڕەفتاری دوژمنکرانەی کاربەدەستانی ئەڵمانیا دژی تورکیا زەبری جیددی ئەدات لە پێوەندیی نیوان دوو وڵات و دەبێتە هۆی نەفرەت.

 پێوەندییەکانی نێوان ئانکارا وبەرلین لە ٤ مانگی رابردوو بە هۆی شاڵاوی قۆڵبەستکرانیی شارومەندانی ئەڵمانیایی لە لایەن کاربەدەستانی تورکیا ئالۆزکاو بۆتەوە . تورکیا بە جاران ئەڵمانیای بە پەنادانی لاگرانی تاقمی گولەن و خۆوەردانی ئەوان لە کودەتا بێ ئاکامەکەی ١٥ ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا تۆمەتبار کردووە .

سەرپەیڤ