کانونی دوھەم 11, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • وتەکانی ئەردوغان لە بارەی دامەزرانی دەوڵەتی تازە لە باکووری سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ناهاوسەنگی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێی داگرت کە کەس نابێ زاتی دامەزراندنی دەوڵەتێکی تازە لە باکووری سووریای هەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند:نابێ دەرەنجامی کاردانەوە نالەبارو دژبەیەکەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە  ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە بە سەر ئانکارادا بشکێتەوە.

ئەردوغان لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی لە ئانکارا وێڕای ئاماژە کردن بە ناردرانی چەک و چۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ شەڕڤانانی کورد، پێی داگرت کە کەس نابێ زاتی دامەزراندنی دەوڵەتێکی تازە لە باکووری سووریای هەبێت.

ناوبراو وتیشی: بێ گومان تورکیا لەو وڵاتانە نییە کە سیاسەتە ناهاوسەنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا قەبووڵ کات، هەر چۆن ئانکارا ناچاریش نییە قەرەبووی خەمساردییەکانی ئەورووپا لە هەمبەر ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە بکاتەوە.

ئەمریکا 112 تریلی هەڵگری چەک و چۆڵی قورسی بۆ تاقمەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا ڕەوانەی پارێزگای حەسەکەی سووریا کردووە کە ئەمەش نیگەرانیی کاربەدەستانی ئەمریکای لێ کەوتووەتەوە.

تورکیا لەو باوەڕەدایە کە تاقمە کوردەکان لەوانە یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل بە پشتیوانیی ئەمریکاو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بە نیازی پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشینن لە باکووری سووریاو باشووری سنوورە درێژەکەی نێوان تورکیاو سووریا.

سەرپەیڤ