کانونی دوھەم 12, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • تورکیا: شکست هێنانی پیلانی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە هاوکاریی ئانکارا، تاران و  بەغدا

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند ئەو پیلانەی لە لایەن ژمارێک زلهێزەوە داڕێژرابوو بۆ جیابوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق، بە هاوکاریی، ئانکارا، تاران و بەغدا پووچەڵ بوویەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاکشام، "سولەیمان سۆیلۆ" Süleyman Soylu، بە بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە بەڕێوەبەرانی تورک ڕایگەیاند: چەن مانگ لەمەوبەر ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەدا بەڕێوە چوو کە لە ڕاستیدا ئەو ڕیفراندۆمە لە لایەن زلهێزانەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو . بەڵام بەختەوەرانە بە هاوکاریی ئێران، تورکیا و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق ئەو پیلانە پوچەڵ کرایەوە.

ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەم وڵاتە وێڕای نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی دێسەمبەری ٢٠١٧ بە هۆی سوور و پێداگر بوونی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پێشووی ناوچەی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو. ئەو هەنگاوەی بارزانی بنپێکەری ئاسای بنەڕەتیی ئێراق بوو.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمە نایاساییە،  ئێران، تورکیا و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بە گرتنەبەری تەگبیری شیاو، پێشیان گرت بە نالەبارتر بوونی ڕەوشی ناوچەکە.

سەرپەیڤ