کانونی دوھەم 12, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ژمارێک لە فەرمانبەرانی وەدەرنراو بۆ سەر ئیش  و کاریان لە تورکیا

لێژنەی دەوڵەتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕازی بوو بە گەڕانەوەی زیاتر لە ١٨٠٠ فەرمانبەری وەلانراوی ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیش و کاری خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سەباح چاپی تورکیا؛ بە پێی ئاگادارینامەی نوێی لێژنەی دەوڵەتی تورکیا، ١٨٢٣ کەس لە فەرمانبەرانی ناوەندە دەوڵەتییەکان کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و یان پێوەند لەگەڵ گرووپی گولەن و بەکارهێنانی نەرم ئامێری کۆدداری ناسراو بە پەیامگەیەنی بای لاک ByLock (کە دەگوترێ لایەنگرانی گولەن بۆ پێوەندی کردن بە یەکترییەوە بەکاری دێنن) لەسەر کار و پۆستەکانیان وەلانرابوون، ئیزنییان پێ دراوە بگەڕێنەوە بۆ سەر کار و پیشەیان لە ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکاندا.

تورکیا بانگەشە دەکات فەتحڵڵا گولەن کە دانیشتووی ئەمریکایە و سەردەمێک یەک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەهاتە ئەژمار، بە دزە کردنە نێو دام و دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و سیستەمە دەوڵەتییەکان، کودەتای بێ ئاکامی ١٥ی ژولایی ساڵی ٢٠١٦ی وەڕی خستووە، بانگەشەیەک کە گولەن بە هیچ لەونێ ناچێتە ژێر بارییەوە و بە توندی ڕەتی دەکاتەوە.

دەزگە ئەمنیی و دادەوانییەکانی تورکیا بە فەرمانی ئەردوغان دوابەدوای کودەتاکەی ژولای ٢٠١٦ تا ئێستا هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە، زیاتر لە ٥٠ هەزارکەسیان گرتووە و نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسیشیان لە سەر کار و پۆستی دەوڵەتی وەلا ناوە.

 

 

سەرپەیڤ