کانونی دوھەم 13, 2018 00:11 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە دادگەی تورکیا بۆ یەکەمجار

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا بۆ یەکەم جار دوای ١٤مانگ دەرکەوت.

سەلاحەدین دەمیرتاش، بۆ یەکەم جار لەدوای دەستگیرکردنی، لە دادگا دەرکەوت و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئامادەبوون.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی، دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەیەکەمین دانیشتنی دادگایکردنیدا، لە دادگای  ئەستەنبوڵ دەرکەوت و کۆمەڵێک خەڵک لە دەورو بەری دادگا پێشوازییان لێ کرد.ھێزێکی زۆری پۆلیس لە دەوری دادگا بڵاوەیان پێکراو ئەوە یەکەم دەرکەوتنی دەمیرتاش بوو لە دانیشتنی دادگا لە دوای دەستگیرکردنیەوە.

دوای ١٣ مانگ، رۆژی ٧ی١٢ی٢٠١٧  یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەھۆڵی زیندانی سنجان، لەئەنقەرە بەرێوەچوو و دادگا بڕیاری مانەوەی لەزیندان بۆ ھاوسەرۆکی ھەدەپە درێژکردەوە.سەلاحەدین دەمیرتاش، بەھۆی ئەوەی رەتیکردوە لەرێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ لەزیندانی ئەدرنەوە بەشداری لەدانیشتنی دادگا بکات و کەلەپچەی لەدەست بکەن، بۆیە رێگا نەدرا لەدادگا ئامادەبێت و داواکاری گشتی داوای مانەوەی لەزیندان کرد، تاکاتی کۆتایی دادگاییکردنی.

رۆژی چواری تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیرکرا بەتۆمەتی ئەندام بوون و ئەنجامدانی پڕوپاگەندە بۆ پەکەکەو کەجەکە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی 2012 دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

 

سەرپەیڤ