کانونی دوھەم 13, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەردۆغان لەسەردرێژەی بەربەرەکانی لەگەڵ تاقمی گولەن

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پیداگری لەسەر درێژەی بەربەرەکانی لەگەڵ تاقمی گولەن وتی: ئەم تاقمە زیانی داوە لە داهاتووی تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی  هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " لەڕێ وڕەسمی سەدوسی وسێهەمین ساڵی دامەزرانی زانکۆی مەڕمەڕە لە ئەستەمبوڵ ڕایگەیاند : تاقمی گولەن لە نێوان خەڵکی تورکیا ڕەخنەو درزوکەلینان بەدی هێناوە. ئەردۆغان وتی: وڵاتانی لاگری تاقمی گولەن دەبێ پشتیوانیەکانیان لەم تاقمە بپچڕینن. هەرلەم حاڵەدا مەولود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ شەممە بە ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی ئەمریکا لە هەمبەر گولەن لەم وڵاتە داوای کرد فەتحوڵلا گوڵەن کە لە ئەمریکا دابوو گەڕاندەوە بۆ تورکیا. لە کاتی کودەتای سەربازی بێ ئاکامی پازدەی ژوئیەی دووهەزارو شازدە ، نیزیک بە پازدە هەزارکەس بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی گوڵەن ، دەسگیرکران وفرەتر لە سەدوپەنجا هەزارکەس لەکار دەرکران ویان هەڵپەسیردران. سەربازان، هێزەکانی پۆلیس، مامۆستا وکارمەندانی بەشی دەوڵەتی لە نێوان ئەم کەسانە دان. فەتحوڵلا گوڵەن ئێستا لە ئیالەتی پنسیلوانیای ئەمریکا دایەو وهەرجۆرە تاوان لەدژی دەوڵەتی تورکیا ڕەد دەکاتەوە.

سەرپەیڤ