کانونی دوھەم 13, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • داواکاری لیبیا لە هەنجومەنی ئاسایش بۆلێکدانەوەی پشتیوانی تورکیا لە تیرۆریستەکان لەم وڵاتە

دوابەدوای ڕاگیرانی گەمیی تورکیا لە ڕێگای لیبیا کە هەڵگری ماددەی تەقەمەنی بوو ، لێژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤی ئەم وڵاتە لە هەنجومەنی ئاسایشت داوای کرد مەسەلەی دانی چەکەمەنی بە تاقمە توندڕەو تیرۆریستەکان لە لیبیا لەلایەن تورکیاوە لێک بداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، لێژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤی لیبیا ڕایگەیاند : دوا گوڕانکاریەکانی کارەساتی ڕاگیرانی گەمیی تورکیا بەناوی "ئاندرومدا" بە ژومارەی بیست ونۆلەلایەن گاردی لیوارەیی یونان پێ وشوێن دەگریت، ئەم گەمیە هەڵگری داڕشتەکانی سازەندەی ماددەی تەقەمەنی وکەرەسەو ئامیرلە سەرڕێگای خۆی لەتورکیاوە بۆ لیبیا بەرەو بەندەری میسراتە بوو. لێژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤی لیبیا بە توندی ئەم کارەساتەی مەحکوم کرد ولە لێژنەی نێودەوڵەتی بایکوتەکان، لێژنەی کارناسانی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی ئاسایش ونوسینگەی کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد، بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی قەدەغەی ناردنی چەکەمەنی بۆ لیبیا وگرتنی کردەوەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر هۆکارانی بەدی هێنەری نائەمنی وناپاوەجیی لەم وڵاتە، توێژینەوەی نێودەوڵەتی گشت داگری لەبارەی ئەم مەسەلە وشوێنهاتەکانی دەسپێکردووەو سەرچاوەی داهات ودابین کردنی بوودجەی ئەم تاقمە تیرۆریستە لیک بدەنەوە. لێژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤی لیبیا پیداگری دەکا، تورکیا لە سەرووی وڵاتانێکدایە کە لە کاروباری ناوخۆیی لیبیا دەسوەردان دەکەن وهەروەها لە سەرەکی ترین وڵاتانی لاگری تێکەڵچوونەکانی چەکدارانە لەم وڵاتە لە ریگەی پشتیوانی لە تاقمەکانی توندڕەو، ولایەنەکانی سیاسییە کە هێڵ وڕێبازی توندوتێژیەکانی سیاسیان لەپێش گرتووە.