کانونی دوھەم 14, 2018 13:32 Asia/Tehran
  • ناردنی کەرەستەی نوێی سەربازیی نوێی تورکیا بۆ سنووری سوریا

سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سەقامگیر لە سنوور لەگەڵ سوریا، کەرەستەی سەربازیی نوێی ناردە ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی شەوی  یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ئاناتۆلی  تورکیا،  کاروانی سەربازیی تورکیا بە پێنج  تانکەوە بەرەو  پارێزگەی خەتای  لەباشووری  تورکیا  نێردراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا  کە نەیویست ناوی  ئاشکرا بکرێت وتی : ئەم تانک و ئوتوموبیلە زرێییانە  بەمەبەستی پشتیوانی لە هێزی تورکیا لە سنوور لەگەڵ   سوریا  سەقامگیر دەبن.

ناردنی کاروانی سەربازیی نوێ  لەحاڵێکدایە کە  رەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی تورکیا ڕۆژی شەممە وتی : بە ئۆپراسیۆن لە ئەدلیب   لەباکووری ڕۆژاوای سوریا، تیرۆریستان  خەریکی لە ناوچوون و  تیرۆریستان لە عەفرینیش  هیچ ڕێگایەکیان جگە لە تەسلیم بوون نییە  .

هەرلەم حاڵەدا  هەواڵدەریی  ئاناتۆلی  تورکیا وتی  : سوپای تورکیا ئێوەی ڕۆژی شەممە  بنکەی تاقمی پەکەکە  و  پەیەدەی لە دەورووبەری  عەفرین لە باکووری  سوریا داوەتەبەر پەلامار  .

سەرپەیڤ