کانونی دوھەم 14, 2018 13:39 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی تورکیا لەگەڵ پێشنیاری

وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپای تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا پێشنیاری "بەشداری" لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا قەبووڵ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەمدواییە یەکێتیی ئەورووپا بە پەیڕەوی لە گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری فەرانسا، پێشنیاری داوە بە ئانکارا لەبەر ئەوەی کە دەسپێبوونەوەی پرۆسەی ئەندامەتی تورکیا لەم یەکێتییە لە باروودۆخی هەنووکەدا گونجاو نییە، دوو لایەن چڕ بکەنەوە سەر گەڵاڵەی بەشدارێتی.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە، تورکیا لە دۆسییە گرینگەکانی وەک مەسەلەی پەنابەران  و پرسە بەرەڤانییەکان لەگەڵ ئەورووپا هاوکاری بکات تا بوار خۆش ببێ بۆ سەر لە نوێ کرانەوەی دۆسییەی ئەندامەتیی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپادا.

لە کاردانەوە بەم گەڵاڵەیە؛ عومەر چەلیک وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپای تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە بەشداریی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپامان قەبووڵ نییە لەبەر ئەوەی کە بڕوامان وایە کەس مافی ئەوەی نییە پێشنیاری پلەی دووەم بوون لە پێوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپادا بدات بە تورکیا.

ماوەیەک لەمەوبەر "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەرەکەیدا بۆ فەرانسا، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ هاوشانی فەرەنسیی خۆی وتبووی: یەکەم هەنگاوەکانی ئێمە بۆ ئەندامەتی لە ئەورووپا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣ بەڵام ئێستا پاش تێپەڕینی ٥٤ ساڵ بە داخەوە تورکیا هێشتا هەر چاوەڕێی بە ئەندام بوون لەم یەکێتییەدایە.

پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای هەندێ گرتن و لەبەند کردنی بەربڵاو و وەدەرنانی فەرمانبەرانی ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان لە لایەن دەوڵەتی ئەردوغانەوە پاش کودەتای ١٥ی ژولایی ٢٠١٦ تەواو سارد بۆتەوە. ئەو پێوەندییانە پاش ئەوەیش کە ژمارێک کاربەدەستی وڵاتانی جۆربەجۆر پێشیان گرت بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی سیاسیی ژمارێک لە وەزیرانی تورکیایی بۆ داکۆکی لە ڕیفراندۆمی بەربڵاوتر کردنی بازنەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری تورکیا، یەکجار خراپتر بوو.

سەرپەیڤ