شوبات 11, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی  17 هاووڵاتیی بیانی  لە پێتەختی  تورکیا بە تاوانی  پەیوەندیی لە گەڵ داعش

ڕۆژنامەی کارار چاپی تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە 17 هاووڵاتیی بیانی بە تۆمەتی پەیوەندیی لە گەڵ تاقمی تڕوڕیستی داعش لە شاری ئانکارای پێتەختی تورکیا قۆڵبەست کران .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی  یەکشەمەی   ئیرنا  و بە گێڕانەوە  لەو مێدیایە  ، هێزەکانی پولیسی  دژە تڕۆڕ ی  ئانکارا  بە پشتیو.انی  تڕوموبیلەکانی  زرەیی دژە شۆڕش  لە ئوپڕاسیونێکی  نەهێنیدا و بە گەمارۆی چوار  شۆێنی لە پێشدا ناسکراو  لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی  ئەو شارە  17  هاووڵاتی  بیانیان بە تاوانی   ئەندام بوون لە گەڵ   تاقمی تڕۆڕیستی   داعش  قۆڵبەست کرد .  یەنی  شەفەق  وتیشی :  بە پێی  ڕاگەیندرانی  سەرچاوە  هەواڵدەریەکان  قۆڵبەست کراوان  لە حاڵی ئامادە بوون دان  بۆ ئەنجام دانی  ئوپڕاسیونێکی  تڕوڕیستی  بەربڵاو   لە ئاستی  شار دا .    بە پێی  نووسراوەی   ئەو مێدیایە   لە  پشکنینی  هێزەکانی پولیس   لە ماڵی گیراون  بڕێکی زۆر  کەڵ و پەلی دیجیتاڵی  و بەڵگەی   ڕێکخراویی  سەر بە  پێکهاتەی  تڕوڕیستانی داعش  دوزرانەوە .  بە پ ێی  بانگەشەی  کاربەدەستان  و مێدیاکانی  تورکیا  ئەندامانی  داعش  دوای    لێکپژانی   ئەو  پێکهاتە تڕوڕیستیە  لە ئێراق  و سووریا  خەریکی   ڕەوانە کردن  و  گواستنەوەیان بو ئورووپا  لە ڕێگای  تورکیا دان .   بە گوێرەی  ڕپاۆڕتی   ئیرنا  تورکیا بە هۆی  سنووری    درێژی   هەزار و پێنسەد  کیلومەتری  لە گەڵ  ئێراق و سووریا  لە باشووری   ئەو وڵاتە  لە  ساڵەکانی  ڕابردوو  گرینگترین    تێپەڕگای  گواستنەوەی  هۆکارانی   داعش  بۆ ئێراق و  سووریا  بووە .