شوبات 12, 2018 07:22 Asia/Tehran
  • هەدەپە سەرۆک و هاوسەرۆکی نوێی هەڵبژارد

لە کۆنگرەی خۆیدا پارتی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەپە ) کە لە ئەنقەرە سازیکرد سەرۆک و هاوسەرۆکێکی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد.

 

 

 

کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان( ھەدەپە ) بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ھەزار ئەندام بەڕێوەچوو ، کە لە کۆنگرەکەدا ھەریەک لە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپە ھەڵبژێردران.

لەسێیەم کۆنگرەی ئاساییدا، دوو کەس بە ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران، ئەوەش لە پاش ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە ڕایگەیاند، ئەگەر ئازادیش بکرێت خۆی بۆ پۆستی ھاوسەرۆکی کاندید ناکاتەوە و ھاوکات سەرپیل کەمالبای ھاوسەرۆکی، پێشوو فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن داواکاری گشتی ئەنقەرە بۆ دەرچووە.

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە ) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوەو ١٣ پەرلەمانتاری بە هەردوو هاوسەرۆکەکەیەوە زیندان.

سەرپەیڤ