گیرانی یازدە کەس لە تورکیا بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ پەکەکە
شوبات 12, 2018 10:19 Asia/Tehran
میدیاکانی تورکیا باسی گرتنی یازدە کەس دەکەن بە تاوانی هاریکاریی لە گەڵ پەکەکە لە شاری شانلی ئورفای باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە .
رۆژنامەی وەتەن چاپی تورکیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند : پۆلیسی ئەم وڵاتە لە هەڵمەتێکی نهێنی و بە گەمارۆدانی هاوکاتی چەندین ناوچە ، یازدە کەسی بە تاوانی هاریکاریی و هاودەستیی لە گەڵ پەکەکە لە شاری شانلی ئورفا گرتووە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، لە پشکنینی ماڵی گیراوان ، دەمانچەیەک ، 176 فیشەک ، کتێبی بانگەشە بۆ پەکەکە و ژمارێکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەیی هاوپێوەند بە پەکەکە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە .