شوبات 12, 2018 15:08 Asia/Tehran
  • قلیچدار ئوغڵوو خوازیاری خۆبواردنی ئەرتەشی تورکیا لە چوونەنێو شاری عەفرین بوو

سەرۆکی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت لە پەرلەمانی تورکیادا دەڵێ : هێزە سەربازیەکانی توڕکیا نابێ بچنە نێو شاری عەفرین .

کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەهەپە لە وتوێژ لە گەڵ پەیامنێری رۆژنامەی حوڕڕیەتدا گوتی : تورکیا دەبێ ئاسایشی سنوورەکانی خۆی لە قوڵاییەکی دیاری کراودا دەستەبەر بکات بەڵام چونەنێو عەفرین بابەتێکی تەواو جیاوازە .

قلیچدار ئوغڵوو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە جەهەپە ، پەیەدە و یەپەگە بە ترۆریست دەزانێ گوتی : ئێمە هەروەک چۆن داکۆکیمان کردبوو لە هەڵمەتی قەڵخانی فورات ، لە هەڵمەتی چڵە زەیتوونیش داکۆکی دەکەین چونکە نەیاری ئامادەبوونی تاقمە ترۆریستیەکان لەسەر سنورەکای تورکیاین .

قلیچدار ئوغڵوو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ لە قوڵایی دە یان سی کیلۆمەتریی لە خاکی سوریادا بە جێگیر کردنی هێزی سەربازیی ئاسایشی تورکیا دەستەبەربکرێ ، وشداری دا : بێتوو هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بچنە نێو عەفرین ، عەفرین دەبێ بە دەریای خوێن .