شوبات 12, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا سه با ره ت به پچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بە هەڕەشە ی پچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا ،خوازیاری کردەوەی واشنتۆن لە پشتیوانی نەکردن لە مێلیشیاکوردەکانبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی مەولود چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمرۆ دوشەممە ڕایگەیاند : پێوەندی دوولایەنە  لەگەڵ ئەمریکا لە خالیکی زۆر هەستیاردایە بە چەشنێک کە یا باشتر دەبێت ویا بەگشتیی دەپچڕێت. چاووش ئۆغلۆ لە وتاردانیکدا لە کۆنفرانسی تورکیا - ئافریقا لە ئەستەموڵ وتی: ئیتر لە ئەمریکا بەڵین ووادەمان ناوێ بەڵکۆ چاوەڕوانیمان هەیە هەنگاوی پتەو بۆ باشتر بوونی پێوەندیەکان لەگەڵ تورکیا هەڵگریت. چونکە ئەگەر وانەبێت ئەم دۆخە زۆر نالەبار ودژوار دەبێت.ناوبراو بەڕاگەیانددنی ئەمە کە سەربازانی ئەمریکا بە  بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە ترۆریستەکانی داعش ، لەیەکینەکانی پاڕاستنی گەلی تورکیا یەپەگە پشتیوانی دەکات، وتی: بەڵام ئەوان تەنانەت لە ناوچەکانی ژێرزاڵیەتی داعش نێزیکیش نەبوونەتەوە. وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پیداگری کرد: ئەگەر ئەمریکا کردەوەی پێویست لەدژی میلیشیاکانی کورد ئەنجام نەدات ، ئێمە لە ناوچەکانی تر وەکوو مەنبیج هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر. تورکیا بە بیانوی سەرکوت کردنی میلیشیا کوردەکانی لاینگری ئەمریکا ،پەلامار بۆ سەر عەفرین لە حەڵەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ی لە بیستی ژانێڤەردەسپێکردووە، پەلامارگەلیک کە بەقسەی کاربەدەستانی کورد ، سەرەڕای ئاوارەبوونی چەند هەزا رکەس ، سەدو پەنجا کەسی سێڤێلی بەرەو مردن برد وسێسەد برینداریشی لێکەوتەوە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرینی مەحکوم کردو ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا یە .

سەرپەیڤ