شوبات 12, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی تورکیا لەبارەی پێشگیری لە چالاکیەکانی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر بەرژەوەندی ئەم وڵاتە ئیجاب بکات ، بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک بەرەوڕووی هێزە ئەمریکیەکان دادەخات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " فیکری ئیشیک" جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە وتی: ئەگەر ئەمریکا بە حەرەکەتی بەپێچەوانە لەگەڵ بەرژەوەندی تورکیا درێژە بدات ، ئانکارا بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک بەرەوڕووی سەربازانی ئەمریکایی دادەخات. ئیشیک لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەڵام بە پرسێارێک لە بارەی ئاڵوزیەکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیا وئەمریکا لەسەر پشتیوانی لە کوردەکانی سووریا وتی: ئەگەر بەرژەوەندی درێژ خایەنی بهەوێت

تورکیا لە ئەنجام دانی ئە وکردەوەیە هیچ ترسێکی نیە . جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پیداگری هەواڵنێران لەبارەی ئەمەکە ئایا داخرانی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک لە فەرمانی کاری دەوڵەتی ئانکارا دایە ، پیداگری کرد:بڕێک بابەتی تایبەت ناتوانین بە ئاشکرا ڕابگەیەنین بەڵام میکانیزمەکانی بڕیارگرتن هەمووکات هەر مەسەلە وبابەتێک دەخاتە ژێر لێکدانەوە. بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک لەساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو چوار ودوابەدوای ڕیککەوتنی نێوان ئەمریکا وتورکیا لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی هاوبەشی سەربازی دامەزرا. نێزیک بە پێنج هەزار هێزی ئەمریکاییا ویەکەی سی ونۆیەمی ئاسمانی سوپای ئەمریکا لەم بنکەیەدان . تورکیا ڕای ئەمەیە میلیشیا کوردەکانی سووری، جیا وازیەکیان لەگەل پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە کە نییه ولەڕوانگەی  نێودەوڵەتیەوە بە ترۆریست دەناسرین وچەکەکانی نێردراوی ئەمریکا لە کۆتایی دا بەرەو تورکیا دەهاوێژرین. دوای ڕاگەیاندنی بریاری ئەمریکا بۆ بەدی هێنانی سوپای کوردی  سیی هەزارکەسی لەنێزیک سنوورەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ، تورکیا پەلاماربۆ سەر عەفرین لە باکووری ڕٶژئاوای سووریا ی لە بیستی ژانێڤەر لە دەستوری کاری خۆی دانا. ئەم پەلامارە هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کۆژران وبریندار بوونی سەدان شارومەندی سووری . دوابەدوای هەڵمەتی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆئەم شارەی مەحکوم کرد وڕایگەیاند : ئە م کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا یە.  

سەرپەیڤ