وتووێژی تەلەفوونی ئەردوغان لەگەڵ مەلیک سەلمان/سوریا مێحوەری وتووێژەکان
" رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و " سلمان بن عەبدولعەزیز" پادشای عەرەبستان شەوی چوار شەممە بە وتوویژی تەلەفوونی دوو لایانەیان بووە لە بارەی پێوەندی دوولایانە و قەیرانی سوریا ڕاویژییان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوآڵدەری مێهر، "ئەردوغان" و " مەلیک سەلمان" لەم وتوویژی تەلەفوونییە لە سەر گرنگایەتی پاراستنی سەروەری سوریا ، دۆزینەوەی ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانیی ئەو وڵاتە و زۆرتر بوونەوەی هاوکاریی و هەوڵە هاوبەشەکان لەم بارەوە جەختیان کرد.
لە حالێکدا سەرانی تورکیا و عەرەبستان لەسەر گرنگایەتیی پاراستنیی سەروەری و چارە سەری سیاسی قەیرانی سوریا جەختیان کردووە کە ئانکارا و ڕیاز لە هۆکارانی سەرەکی نانەوەی قەیرانن لە سوریا دا .
دیمەشق بە جاران ڕایگەیاندووە ، وترکیا و عەرەبستان پشتگری دەکەن لا تاقمەکانی ترۆریستی لە سوریا دا .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .