شوبات 15, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • گیرانی ژمارێک لە نەیارانی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا لە شاری ئەدەنەدا، ژمارێک لە نەیارانی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون لە باکووری سووریای قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملییەت چاپی تورکیا؛ ئەم کەسانە کە هەژماریان ڕانەگەیەنداروە لە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی دژە تیرۆری پۆلیس بۆ سەر ١٤ شوێنی لە پێشەوە ناسکراو لە ئەدەنە گیراون.

ئەم کەسانە هەروەها تۆمەتی ئەوەیان خراوەتە پاڵ کە بە سوودی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پڕوپاگەندەیان کردووە.

ئۆپەراسیۆنی چڵەزەویتوونی تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ی ژانڤییەوە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێ بووە. دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە تیابردنی تیرۆریستانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) و داعش لە عەفریندایە.

دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ