شوبات 15, 2018 18:15 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی چل کەس لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا چل کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کودەتا سەربازییە سەرنەگرتووەکەی 15ی ژوئیەی ساڵی 2016 ڕاپێچ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، لە ئۆپڕاسیۆنی ئاسایشتیی هاوکاتی ڕۆژی چوارشەممە لە پتر لە 15 پارێزگای تورکیا لەوانە ئانکارا، ئەستەموڵ و ئامەد چل کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی فەتحوڵڵا گوێلەن تۆمەتباری ڕیزی یەکەمی کودەتا سەربازییە سەرنەگرتووەکەی 15ی ژوئیەی ساڵی 2016 لە تورکیا قۆڵبەست کران.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی دەیلی سەباح، پۆلیسی تورکیا هەروەها شەش گومان لێکراو بە ئەندامەتی لە تاقمی تیرۆریستی داعشی لە ( ئێسکی شار) ناوەندی ئەم پارێزگایە قۆڵبەست کردووە  

 

سەرپەیڤ