ئادار 12, 2018 10:44 Asia/Tehran
  • بانگەشەی تورکیا لە بارەی پاراستنی سەروەریی وڵاتان

سەرۆکی توڕرکیا ئیدعای کرد وڵاتەکەی چاوی لە خاک و سەروەریی هیچ وڵاتێک نیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان ، لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشە لە باکووری رۆژاوای تورکیا بە ئاماژە بەم بابەتە ، جەختی کردەوە : تورکیا هیچ دوژمنیەکی لە گەڵ هیچ کام لە وڵاتان لەوان دراوسێکاندا نیە .

ئەو بە ئاماژە بەوەی کەپێوەندی تورکیا لە گەڵ دونیای دەرەوە دەپارێزێ وتیشی : تورکیاد لێبڕاوە درێژە بدات بە هەوڵەکانی خۆی بۆپارسانتنی ئاسایشی خۆی و شارومەمندانی .

لە کاتێک دا کە ئەرتەشی تورکیا لە بیستی ژانیڤەریەوە بە بیانوی سەرکوت کردنی بەرهەڵستکارانی کورد هێرشی کردووەتە سەر باکووری سوریا ، هەروا گوێ ناداتە ناڕەزایەتی سوریا بە داگریکاریی خۆی .

سەرپەیڤ