گرتنی سەدان کەس بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ گروپی گولەن لە تورکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 421 کەسیان بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ تاقمی گولەن لە چەندین شوێنی ئەم وڵاتە گرت .
بەپێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، لە درێژەی گرتن و لێکۆڵینەوە لە کەسانی هاوپێوەند بە گروپی گولەن بە فەرمانی دادئەستێنی گشتیی تورکیا، 421 کەس لەوان 41 کەس لە فەرمانبەرانی بانکی ئاسیا ، 33 مامۆستای وانەبێژ ، 23 سەرباز و 13 ئەفسەری ئاسایشی بە تاوانی هاریکاری لەگەڵ گروپی گولەن لە ماوەی حەوتەی رابردوودا بە دەستی هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا لە چەندنین شاری ئەم وڵاتە گیران .
کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا ژماری کەسانی هاوپێوەند بە گروپی گولەنیان نزیک بە 170 هەزار کەس راگەیاندووەو وتویانە ئەم کەسانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کودیتاکەی 15 ی ژوئیەی ساڵی 2016 ی تورکیا ڕۆڵیان هەبووە .
دوای ئەم کودیتا ناکامە زیاترلە 50 هەزار کەس تا ئێستا بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن لە تورکیا گیراون و نزیکەی 120 هەزار کەسیش لەپیشە حکومەتیەکان لەم وڵاتە دەرکراون .
حکومەتی تورکیا ، فەتحوڵڵا گولەن بە هۆکاری کودیتای 15 ی ژوئیەی 2016 لەم وڵاتەدا دەزانێ بەڵام گولەن بە جاران دەست تێدابون لەم کودیتایەی رەت کردووەتەوە .