ئادار 12, 2018 21:20 Asia/Tehran
  • ژماری هێزە ئەمریکییەکان لە پێگەی ئینجرلیکی تورکیا کەمی کرد

تەشەنای کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنگتۆن-ئانکارا ، کەم کردنی ژماری هێزە ئەمریکییەکان لە پێگەی ئینجرلیکی تورکیای لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە وال ستریت ژورنال، سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە کەمکرانی یەکجار بەرچاوی هێزە ئەمریکییەکانی ئامادە لە پێگەی ئینجرلیکی تورکیا دەکەن، ئەو گۆڕانەی بەڕوالەت لەئاکامی تەشەنای کێشەی نێوان واشنگتۆن و ئانکارا بەدیهاتووە.

ئینجرلیک پێگەی هێزە هاوپەیمانەکانی بەناو بەرەنگاربوونەوەی داعشە ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕوانگەی جیاوازی تورکیاو ئەمریکا لەبارەی کوردەکانی سووریا، بووەتە مایەی قووڵ بوونەوەی کێشەی نێوانیان.

شیاوی ئاماژەیە ئەمریکا خەریکی تاووتوێی بژارەی کەمکرانی هەمیشەیی هێز لە ئینجرلیکیشە.

لەمانگی ژانڤییە، ئێسکادرانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەی-١٠ ی ئەمریکی ئینجرلیکی بەرەو ئەفغانستان جێهێشت و تەنیا فڕۆکەکانی سووتەمەنی گەیاندنیان لەو پێگەیە هێشتەوە.

لەوناوەدا، لەژماری خێزانی سەربازانی دانیشتووی ئەو پێگەش کەم کرا.

کەمکرانی ژماری سەربازانی ئەمریکی لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە واشنگتۆن هەروا باس لە بەرپرسایەتی خۆی لەحاند تورکیا دەکا وەک یەک لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ و هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە جارێ بەنیاز نییە ژماری هێزەکان یان فڕۆکە سەربازییەکان کەم بکات.