ئادار 13, 2018 11:01 Asia/Tehran
  • هاتنی تاقمی تایبەتی لێکۆڵینەوەی تورکیا بۆ ئێران بۆ لێکدانەوەی چۆنیەتی کەوتنە خواری فڕۆکەی تورکیا

وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەی تورکیا باسی هاتنی تاقمی تایبەتی لێکۆڵینەوەیی بۆ ئێرانی کرد بەمەبەستی لێکدانەوەی هۆی تەکنیکی و چۆنیەتی کەوتنە خواری فڕۆکەی جتی تاکەکەسی ئەم وڵاتە لە ڕۆژاوای ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ترند، وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە شاندی تایبەتی  لێکۆڵینەوەی خۆی بۆ لێکدانەوەی  کارناسانەی چۆنیەتی کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی جتی  تاکەکەسی تورکیا، ناردووە بۆ ئێران  . 

ئەو جۆری  کە وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە  ئەم تاقمە داگری  حەوت  کارناسە.

وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەی تورکیا لەم بوارەدا ڕایگەیاند : تەرمی کوژراوانی ئەم ڕووداوە  لە زووترین کات دا دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا  . 

فڕۆکەیەکی جێتی تاکەکەسی تورکیایی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەحاڵێکدا کە لە شارجەی ئیمارات بەرەو ئەستەمووڵ  دەڕۆیشت لە سەفحەی ڕادار  وەدەر کەوت و لە دەورووبەری شاری کورد کەوتە خوارێ  . 

موسافیران و ستافی  ئەم فڕۆکە تاکەکەسییە یازدە کەس بوون کە هەموویان لەم ڕووداوە گیانیان لە دەست داوە.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە سەرچاوەکانی تورکیایی نووسیویانە   فڕۆکەکە  هەڵگری  مینا  بااران کچی حسێن باشاران  مالیکی  هلدینگی باشاران و تاقمێک لە دۆستەکانیەتی.

سەرپەیڤ