ئادار 13, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا جارێکی تر تێک بەربوون

کیشە ودەمەقڕەی نوێنەرانی پارتی کۆمارێخوازی گەل وپارتی بزوتنەوەی نیشتمانیی تورکیا لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر گەڵاڵەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بووە هۆی دەسەویەخە بوونیان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بەیانی ئەمڕۆ گەڵالەی پێشنیارکراوی حیزبەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی وپارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا لە بارەی گوڕانی یاسای هەڵبژاردنەکان لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەن کرا.

لە ڕەوتی دەنگ وەرگرتن بۆ گەڵاڵەی گوڕانی یاسای هەڵبژاردنەکان ، موسا چام نوێنەری شاری ئیزمیر وئەندامی پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا لە وتاردانێکدا بە توندی لە هەڵوێستی دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی ورەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری وڕێبەری پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی تورکیا ڕەخنەی گرت کە ئەم قسانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی چەندین نوێنەری پارت وحیزبەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی ودادوگەشە پیدان ڕووبە روو بووەوە.

دوو نوێنەر لە پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی ودادوگەشە هەوڵیان دا کە موسا چام لە کورسی خۆی بکێشنە دەرێ کە لەگەڵ پێشگیری دیکە نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل ڕووبەڕوو بوونەوە .

ئەم کردەوەیە بووە هۆی تێکەڵچوونی فیزیکی بەربڵاو لە پەرلەمان بە شێوەیەک کە فەرمانبەرانی پارێزەری پەرلەمانی تورکیا هاتنە ناو کێشە کەوەو کۆتاییان دا بە شەڕ وکێشەکە.

گوڕانەکانی پێشنیاری یاسای هەڵبژاردنەکان بە حیزبەکان ئیزن دەدات هەتا لەگەڵ حیزبەکانی تر هاوپەیمانی بکەن ودەنگەکانی خۆیان بۆ تێپەڕین لە ئاستی لە سەتا دەی هەڵبژاردنەکان ڕیککەوتن و بە شێوەی هاوپەیمانی بێنە ناو پەرلەمانەوە.