چوونەدەری خەڵکی عەفرین لەسەروبەندی گەمارۆدرانی شار لە لایەن سوپای تورکیا
دانیشتوانی ناوچەی عەفرین دوادوای تێکهەڵچوونی نێوان سوپای تورکیا و هێزی کوردی پارێزەری ئەم شارە ، خەریکی چوونەدەر لە عەفرینن .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمنار، بە نیزیک بوونەوەی سوپای تورکیا و تاقمە چەکدارەکان کە لەلایەن ئەم هێزەوە داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ نێو عەفرین، نیشانەگەلێک لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی ئەگەر بێت و ئەم شارە لەلایەن تورکیاوە گەمارۆ بدرێت، بەرچاو دەکەوێت . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەوشی نەخۆشخانەکانی عەفرین باسی کارەساتی مرۆیی دەکات چونکە پزیشکانی پسپۆڕ باسی کەم بوونی دەواو دەرمان دەکەن .
بەوتەی پەیامنێری ئەلمنار سەدان بنەماڵەی دانیشتووی دەورووبەری عەفرین لەپەلامارەکانی سوپای تورکیا ئاوارە بوونە و تاقە چەکدارەکان کەلەلایەن تورکیا داکۆکییان لێ دەکرێت، ماڵ و سامانی خەڵک بە تاڵان دەبەن .
ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 لە ناوچەی عەفرینی سوریا دەستی پێکراوە .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەم هەوڵەی تورکیا بە بنپێکردنی سەروەری نیشتمانی و خاکی سوریا دەزانێ.