ئادار 14, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • شاهۆز حسەین: تورکیا بە نیازی داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکانە هەر لە عەفرینەوە هەتا کەرکوک

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردەکانی سووریا ڕایگەیاندووە: ئامانجی تورکیا لە شاڵاوە سەربازییەکانی بۆ سەر عەفرین، داگیر کردنی تەواوی ناوچەکوردنشینەکانە لەم شارەوە هەتا کەرکوکی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی شەفەق نیوز،شاهۆز حسەین هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردەکانی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە هەولێر ڕایگەیاند:ئامانجی تورکیا لە شاڵاوە سەربازییەکانی بۆ سەر عەفرین، یارمەتی دانی داعشە، دیارە ئێمەش قەت دەستەوەستان نابین و بەرەڤانی لە عەفرین دەکەین.

ناوبراو وتیشی: هەزاران کورد لە عەفرین کەوتوونەتە بەر هەڕەشەی قەڵاچۆو هەڵوەدایی.

جێگای ئاماژەیە شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی لەوانە سوپای بەناو ئازاد دژی یەکینەکانی پاراستانی گەل و بەگشتی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار. ئانکارا یەکینەکانی پاراستنی گەل بە درێژەی هەمان پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) دەزانێت.