نیسان 17, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • لەوانەیە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا پێشبخرێت

بەرپرسێکی باڵای تورکیا ئاشکرای دەکات، پێویست ناکات زۆر چاوەڕوان بین بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بەتەواوەتی ببێتە وڵاتێکی خاوەنی سیستمی سەرۆکایەتی، پێویستە ھەڵبژاردن پێشبخەین.

ساڵێک بەسەر ریفراندۆمی تورکیا بۆ زیادکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارو گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی باڵاش پێی باشە زوو بەزوو ھەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی ریفراندۆمەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە تا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی نەکرێت ئەو دەسەڵاتانەی دراونەتە سەرۆک کۆماری چالاک ناکرێن.

بەکر بوزداغ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاندووە، پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) سەرقاڵی تاووتوێکردنی پرسی پێشخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانە، لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ وە بۆ مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٨ واتە پاش چەند مانگێکی تر.ئەم لێدوانەی بوزداغ لەکاتێکدایە کە پێشتر دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی میللی ھاوپەیمانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا داوای کردبوو ھەڵبژاردنەکان پێشبخرێن.