نیسان 17, 2018 19:17 Asia/Tehran
  • درێژەی ڕەوتی دەرکرانی پەناخوازانی ئەفغانستانی لە تورکیا

ئیدارەی کۆچبەریی تورکیا لەڕاگەیێندراوێک هەواڵی دەرکرانی بەرفراوان و گرووپیی شەش هەزار و٨٤٦ کەس لە پەناخوازانی ئەفغانستانی لەلایەن حکومەتی تورکیای راگەیاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ ئیدارەی کۆچبەریی تورکیا ئەمرۆ سێ شەممە لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها ڕایگەیاند، لەڕۆژانی داهاتووش ڕەوتی دەرکرانی پەناخوازانی ئەفغانستانی لەڕێی گەشتی چوار فڕۆکەی دیکەی تورکیا بۆ ئەفغانستانیش بەردەوام دەبێ.

پێشتر عەبدڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێریی حکومەتی وەحدەتی نیشتمانیی ئەفغانستان لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاندبوو، دوو وڵات کۆکن لەسەر گەڕانەوەی دڵخوازانەی پەناخوازانی ئەفغانستانی بۆ وڵاتەکەیان.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە پەناخوازانی دەرکراوی ئەفغانستانی جەخت لەوە دەکەن کە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان دڵخوازانە نییەو حکومەتی ئانکارا ئەوان بەزۆرەملێ لەتورکیا دەر دەکات.

لەنزیک چوار دەیە لەمەوبەرەوە هاوکات لەگەڵ ڕوودانی شەڕو ناهێمنی لە ئەفغانستان، بەملوێنان کەس لە ئەفغانستان لەو وڵاتە پەرتەوازە بوون.

سەرپەیڤ