نیسان 17, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • تاووتوێی پێشنیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی زووتر لە وەختی سەرۆک کۆماریی لە تورکیا

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە، پێشنیاری پارتی بزاڤی نیشتمانی لەمەڕ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی سەرۆک کۆماریی لە ئاگۆستی٢٠١٨ تاووتوێ دەکەن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)، دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی(مەهەپە) پێشنیاری دا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی زووتر لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوەبچی. ناوبراو ئاماژەی کردە هەوڵە سیاسی وئابوورییەکان دژ بەتورکیا و وتی: خۆڕاگریی لەبارودۆخی ئێستادا بۆ ئەو وڵاتە هەتا نۆڤمبەری ٢٠١٩ دژوارە.

هەرلەو پەیوەندییەدا، بەکر بوزداغ، یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: ئەنجامی تاووتوێی پێشنیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختەی سەرۆک کۆماری پاش لێکدانەوەی کارناسانە لەلایەن دەم و دەزگە فەرمییەکان ڕادەگەیێندرێ.

لەلایەکی دیکەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش لێدوانی باغچەلی وتی: رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ناوبراو دیدار دەکا.

ئەردۆغان هەروەها لەدرێژەدا وتی: گۆڕانی پێویست لە یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠١٩ جێ بەجێ دەکرێ.

تورکیا ساڵی رابردوو لەئاراستەی کردەکانی دوای کودەتا بێ ئەنجامەکەی ژوولای٢٠١٦، ریفراندۆمێکی بەڕێوە برد هەتا سیستەمێک داڕێژراو لەسەر سەرۆک کۆماریی دابمەزرێنێ و دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان زیاد بکات.

بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانیی ئەو وڵاتە لەمارسی٢٠١٩ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ