نیسان 17, 2018 20:20 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕۆحانی وئەردۆغان لەسەر پەرەی پێوەندی ئێران وتورکیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وسەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی دوو وڵات پیداگریان کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕٶ سێشەممە لە پێوەندی تەلەفونی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ، پەرە وقوڵ بوونی فرەتر لە جارانی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بەشەکانی بەرهۆگری دوونەتەوەی خواستی دوونەتەوە ژمارد وپیداگری کرد خیرایی دان بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکان ، پێوەندیەکانی ڕوولەگەشە، خیرایی پێ ئەدات. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لەسەردرێژەی هاوهزری وڕاوێژکاریەکانی ئێران وتورکیا بۆ پێشکەوتنی مەبەست وئامانجەکانی ئاشتی خوازانە ی هاوبەش لە ناوچە بەزەروری زانی وبە ئاماژەدان بە گوڕانکارایەکانی ڕۆژەکانی ئەمدواییە لە سووریا وتی: دوووڵات دەبێ بە بەهێزکردنی هاوکاریەکانی هاوبەش ، ئیزن نەدات ئاڵوزیەکان لەم وڵاتە پەرە بستێنێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەبیر هێنانەوەی دەسوەردان وکردەوەکانی کێشە بەدی هێنەی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە ناوچە پیداگری کرد: ئەگەر وڵاتانی پەلامارکەر بۆسەر سووریا ، لەڕاستی دا لەدووی هۆکارانی پەلاماری شیمیایی بوون بۆچی ئیزن نادەن پشکینەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکداماڵینی شیمیایی توێژینەوەکانیان ئەنجام بدەن. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یش بە پێشوازی کردن لە پەرە وقوڵ بوونی فرەتر لەجارانی پێوەندی تاران- ئانقەرە لەهەموو بوارەکان هێواداری دەربڕی سەفەری وەزیری ئابووری وڵاتەکەی بۆ تاران ونیهایی کردنی ڕێککەوتنە کانی دوو لایەنە ، ڕەوتی پەرەی باستای ئاوڵوێرەکانی دوووڵات خیرایی پێ بدات. سەرۆک کۆماری تورفکیا لەدڕێژەدائاماژەی کردە  دۆخی سووریا وبە پیداگری لەسە رئەمەکە هاوکاری لەگەڵ ئێران وڕوسیا بۆ دابەزینی ئاڵوزی لە مەیدان وپێشکەوتنی ڕەوتی سیاسی لە سووریا لە سەرەتی دایە ، وتی: پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا ودۆزرانەوەی ڕێکارەکانی سیاسی بۆ کۆتایی دان بە دۆخی بەردەم  بەهەوڵی هاوبەش ئیمکانی هەیە. 

سەرپەیڤ