نیسان 17, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • پۆلیسی یونان بەسەدان ئاوارەی لەسنووری تورکیا قۆڵبەست کرد

بەرپرسانی یونان ڕایانگەیاند، ٣٧٠ ئاوارە لەسنووری تورکیا لەگەڵ ئەو وڵاتە گیراون.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس ، بەرپرسانی یونانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ژماری ئاوارەکان لەبەر هێرشی سەربازیی ئانکاڕا لە باکووری سووریا، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا بەسەدان ئاوارە لەسنووری زەوینیی تورکیا دەربازبوون و گەیشتنە یونان.

پۆلیسی یونان وتی: ٣٧٠کەسی لەماوەی ڕۆژی رابردوودا(دووشەممە) و١٤٠ ئاوارەی دیکەشی ڕۆژی یەکشەممە کە لە چۆمی ماریتسا تێپەڕیبوون قۆڵبەست کردووە.

رووباری ماریتسا سنووری ئاسایی نێوان یونان و وترکیایە.

بەدژوارترکرانی یاساوڕێساکان و کۆنترۆڵی توندی ڕێگاکانی دەچنەوە سەر یونان کە ڕێگای هەڵبژێردراوی ئاوارەکان بۆ دەربازبوونە، ئێستا ڕێگایەکی زەوینی لەتورکیا بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی یونان بووەتە ڕێگای خۆشەویستی ئاوارەکان.

بەرپرسانی یونانی ڕایانگەیاندوو، ژماری ئەو ئاوارانەی لەڕێگای چۆمی ماریتساوە دەچنە یونان، تادێ زیاد دەکا.