May 14, 2018 07:06 Asia/Tehran
  •  تورکیا بەفەرمی دەمیرتاشی وەک کاندیدی لیستی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی پەسەند کرد

تورکیا لیستی ناوی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەسەند کرد، کە لە نێوانیاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک سەرۆکی هەدەپە بونی هەیە.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لیستی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

جێی ئاماژەیە ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە پێکدێت لە شەش لیست، کە ناوی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووى پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی تێدا هاتووە، کە لە ساڵی 2016ەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) زیندانی کراوە.

ئەو شەش لیستەی کە پەسەند کراون بریتین لە:

-دۆوو پێرینجێک (سەرۆکی پارتی نیشتیمان) 

-مێرال ئاکشێنەر (سەرۆکی پارتی ئیی)

-موحەرەم ئینجێ‌ (پاڵێوراوی پارتی گەلی کۆماری)

-رەجەب تەییب ئەردۆغان (سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان)

- سەلاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان)

-تێمەل کەرەمۆڵائۆغلو (سەرۆکی پارتی سەعادەت)