May 14, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان پۆلیس لە تورکیا

حکومەتی تورکیا فەرمانی گرتنی هەشتاو شەش ئەفسەری پۆلیسی ئەو وڵاتەی بەبیانووی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن دەرکرد.

بەپێی راپۆری سکای نیوزی عەرەبی، میدیا تورکیایەکان ڕایانگەیاند، حەفتاو دوو کەس لە ئەفسەرانی پۆلیسی تورکیا کە رۆژی دووشەممە فەرمانی گیرانیان دەرکراوە، لە ئانکاراو ١٨ کەسیان لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەن.

پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦، زیاتر لە پەنجا هەزار کەس تائێستا بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن لە تورکیا، گیراون و نزیک بە ١٢٠هەزار کەس لە کارو پیشە حکومەتییەکان لەو وڵاتە دەرکراون.

حکومەتی تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن بەئەنجامدەری ئەو کودەتا ناسەرکەوتووە دەزانێ بەڵام گولەن بەڕەت کردنەوەی دەستێدابوونی لەو کودەتایە دەڵێ، حکومەت بەوبیانووە لەهەوڵی سەرکوتکردنی هەموو نەیارانیەتی.

سەرپەیڤ