May 15, 2018 12:58 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزانی خۆی لە واشینگتۆن و تێلاڤیڤەوە بانگ کرد

تورکیا لە کاردانەوە بە قەڵاچۆ کرانی خەڵکی غەززە، هاوخەمی لەگەڵ خەلکی فەلەستین و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی واشینگتۆن بۆ قودس، باڵیۆزانی خۆی لە واشینگتۆن و تێلاڤیڤەوە بانگ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە دەوڵەتی ئانکارا باڵیۆزانی خۆی لە واشینگتۆن و تێلاڤیڤەوە بانگ کردۆتەوە بۆ ئاناکارا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوان راوێژ و وتووێژ بکات سەبارەت بە گوێرزانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ تورکیا ئەو هەنگاوەی لە پێناو هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی فەلەستین و هەروەها بۆ نەیارەتی دەربڕین دژ بە بڕیاری نایاسایی دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراو هەڵگرتووە.

ئانکارا هەروەها وتوویەتی کە ئەم بڕیارەی بۆ وتووێژ و راوێژ لەگەڵ باڵیۆزەکانی خۆی داوە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەوەکانیدا دژ بە خەڵکی فەلەستین ڕۆژ دووشەممە بە شێوەی فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە تێلاڤیبەوە گواستەوە بۆ قودس ، کردەوەیەک کە لە چەندین هەفتە لەمەوبەورە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆتەوە.

خەڵکی فەلەستین و غەززەیش لە چەن هەفتە لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم بڕیارە نایاساییە خۆپیشاندانیان بە ناوی خۆپیشاندانی گەڕانەوە بەڕێوە برد کە هاوکات لەگەڵ گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەکە گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. لەو خۆپیشاندانەدا کە وەکوو هەمیشە خۆپیشاندەران بەرەوڕووی مستی ئاسنینی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بوونەوە، نزیکەی ٥٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پێشتر ئەفریقای باشووریش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشت و بڕی خەڵکی غەززە باڵیۆزەکەی خۆی لە تێلاڤیڤی بانگ کردبوویەوە.