May 16, 2018 12:17 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوەی پارێزەرانی تورکیا لەبەردەم دادگەی ئانکارا بۆ  ئازادکرانی سەلاحەددین دەمیرتاش

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی تورکیا ئەمڕۆ بە خڕ بوونەوە لە بەردەم لقی ١٩ی دادگەی کەتنی ئانکارا خوازیاری ئازاد کرانی سەلاحەددین دەمیرتاش، پاڵێوراوی لەبەند کراوی پارتی دیموکراتی گەلان بوون بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمھورییەت، دوابەدوای ھاتنەئارای گەڵاڵەی ئازاد کردنی سەلاحەددین دەمیرتاش ، پاڵێوراوی لەبەند کراوی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ ھەڵبژاردنەکانی کۆمارەتیی ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ ، لە لقی ١٩ی دادگەی کەتنی ئانکارا، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی تورکیا بە خڕ بوونەوە لە بەردەم دادگە خوازیاری ئازاد کرانی ناوبراو بوون.

لە بەیاننامە بڵاوکراوەکەی ئەم کۆمەڵە پارێزەرەوە سەبارەت بە ئازاد کرانی دەمیرتاش ھاتووە:پاڵێوراوەتیی دەمیرتاش لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا  یەکلایی بووەتەوە.

بڕگەی ٧٦ی یاسای بنەڕەتیی تورکیا پێ لە سەر مافی ھەڵبژاردنی ئازاد دادەگرێت کە بە سەرنجدانی ئەم بڕگەیەی یاسای بنەڕەتی و ھەروەھا پەسەند کرانی پاڵێوراوەتییەکەی دەمیرتاش بۆ ھەڵبژاردن دەبێ بڕیاری ئازاد کرانی بدرێت.

دەمیرتاش بە گوێرەی مافەکانی ئێستای وڵات دەبێ لە ئاراستەی ھەڵبظژاردن دا  لە زیندان ئاززاد بکرێت و ڕەوتی دادگایی کردنەکەی لەم ھەل و مەرجەدا پێ و شوێنی بگیردرێت. ئەو بەڵگانەی کە بۆ بەردەوامیی زیندانی بوونی دەکیرتاش دەخرێتە ڕوو لە بارەی ھەگەری ھەڵاتنی لە وڵات و یان لەنێو بردنی بەڵگەی تاوانبار بوونیەتی کە دیارە ئەمە قەت گونجاو نییەو وەھا بانگەشەگەلێک پێویستی بە سەلماندنێکی لێبڕاوانەیە.