تەل ئەبیب باڵوێزی تورکیای بانگ کرد
May 16, 2018 18:46 Asia/Tehran
دوابەدوای دەرکرانی باڵوێزو کونسوڵی ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە تەلئەبیب باڵوێزی تورکیای بۆ ئەوەی ئەو پرسەیان بۆ شی بکاتەوە بانگ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی حوڕیەت، دوای وەدەرنرانی باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە لەبەر کوشت و بڕی فەلەستینییەکان لە غەززە، سەرکونسوڵی ئیسرائیل لە ئەستەمووڵش وەدەرنرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە کونسوڵی ئیسرائیل کرد بۆ ماوەیەک وڵاتی تورکیا بەجێ بێڵێ .
بەرلەمە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە بانگ کرد بوو و بەوی ڕاگەیاند بوو کە دەبێ لەم وڵاتە بچێتە دەر .
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش بە بانگ کردنی حەسەنی گورجان تورک ئوغلو سەرکونسوڵی تورکیا لە قودس، داوای لێ کرد بۆ ماوەیەک بگەڕێتەوە بۆ تورکیا .