May 17, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە کارەساتی غەززە دۆڕاندی

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی : نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە توندو تیژیەکانی ئیسراییل لە غەززە یەکسەر لێکهەڵوەشایەوەو دۆڕاندی.

ئەردوغان ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بەوەی کە بێدەنگە کردن بەرامبەر بە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە بە مانای دەسپێ کردنی ڕێگایەکی پڕمەترسییە، جەختی کرد: زۆربەی کۆمەکڵگەی جیهانی بەرامبەر بەو ڕووداوانەی غەززە، ناکام مانەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بێتوو کردەوەکانی ئیسراییل لەوە زیاتر بەرەوڕووی بێدەنگە کردنی وڵاتانی جیهان ببێتەوە، جیهان بەرەو ئاشۆ و بشێویەکی تۆقێنەر دەچیتە پێشەوە کە چەتەکان بەڕێوەی دەبەن.

پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژی دووشەممەوە دوابەدوای شەهید بوونی ٦٢ فەلەستینی ڕووی لە ئاڵۆز بوون ناوە. ئانکارا ڕۆژی سێشەممە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە قەڵاچۆ کرانی فەلەستینییەکانی دانیشتوویی غەززە لە لایەن زایۆنییەکانەوە، باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی تورکیا وەدەر نا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە هەڵس و  کەوتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک قەڵاچۆ کرانی فەلەستینییەکان بە دەست ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییلی ئیدانە کرد و بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بەو جەنایەتەی بە جێی شەرمەزاریی زانی.

بڕیارە دوابەدوای توند و تیژیی دڕندانەی هێزە سەربازییەکانی زایۆنی دژ بە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە غەززە، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ڕۆژی هەینی لە ئەستەمەڵ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی  بە سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوە ببات.

سەرپەیڤ