به‌رپرسێکی تورکیایی : ئه‌نقه‌ره عەفرین ڕادەستی دیمەشق ناکاتەوە
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به عەفرین جه‌ختی کرد کە وڵاتەکەی ئاماده نیه عه‌فرین ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سووریا بکاته‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕەجەب ئاکداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به عەفرین وتی: تورکیا عەفرین ڕادەستی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناکاتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: تورکیا نایەوێت بۆ ماوەیه‌کی درێژ لە عەفرین بمێنێتەوە، تەنها ئامانجی ئێمە لەو ناوچەیە بەرگری کردنە لە تورکیا له به‌رانبه‌ر گرووپێکی وەک یەپەگە و ڕادەست کردنی عەفرین بە خه‌ڵکی ڕاسته‌قینه‌ی سووریا.
هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه له حاڵێک دایه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که تورکیا سه‌رقاڵی جێگیر کردنی عه‌ره‌به‌کان و ئاواره‌کانی سووریا له خاکی عه‌فرین له جێگه‌ی کوردی ئه‌م ناوچه‌یه که ئێسته له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت ئاواره بوون.
هێزه کوردییه‌کانی سووریا سوورن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی که ئاماده‌کاری ده‌که‌ن تاکوو عه‌فرین له داگیرکاری تورکیا ڕزگار بکه‌ن.