May 18, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی فەلەستین لە ئەستەموڵ

کۆبوونەوەی تایبەتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەمەبەستی لێکدانەوەی ڕووداوو گۆرانکاریەکانی ئەمدوایەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەتایبەت ناڕەزایەتی بەرامبەر بە درەندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەو گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس لەشاری ئەستەموڵی تورکیا دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و لە سێ ئاستی کارناسانی باڵا، وەزیرانی دەرەوە و سەرانی وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بانترین ئاستدا لەم کۆبوونەوەیە بەشدار دەبێ و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیە بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ