May 18, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • سەلاحەدین دەمیرتاش لیستی داراییەکانی بڵاو کردەوە

"سەلاحەدین دەمیرتاش"ی کاندیدی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لەمیانەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 لیستی داراییەکانی خۆی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی بەند کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی ژوەنی 2018 لە وڵاتی تورکیا، لیستی داراییەکانی بڵاو دەکاتەوە.

دەمیرتاش لە پەیامێکدا ئاماژەی دا بە داخوازیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی دەستپاکی لە بارەی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری و وتی: پەیامەکەی ئەو ئەنجومەنە گەیشتووەتە دەستم. بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پەیامە، لیستی داراییەکانم بڵاو دەکەمەوە.

لیستی دارەییەکانی دەمیرتاش بەم شێوەیە:

- خانوویێکی 300 هەزار لیری

- ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل 2013، 55 هەزار لیر

- سەدان کتێب و هەزاران نامە

- بڕوانامەیێکی دەرچوون لە زانستگا

بڕیاره‌ له‌ 24ى حوزه‌یران (ژوەنی 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ بچێت.