May 18, 2018 16:54 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی وتەبیژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لەسەر درێژەی ئۆپەراسیۆن دژی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا جەختیکرد لەسەر درێژەی ئۆپەراسیۆن دژی بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە)و لەنێوبردنیان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری ڕۆژنامەی میلییەت چاپی تورکیا، ئیبراهیم کالین وتی، هیچ گەڵالەیەکی تازە لەبارەی کێشەی وکردەکانی تورکیا لە دەستووری کاری سەرۆک کۆماری تورکیا دا نییە وخەبات دژی ەئوان بەردەوامە. ئەمە لە حالێکدایە کە "ئینۆر چوویک" ڕاوێژکاری پایە بەرزی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییە لە ئەگەری دەستپێکرانیی پرۆسەی نوێی چارەسەری کێشەی وکردەکان لە تورکیا دوای هەڵباژردنەکانی سەرانسەری ٢٤ ژوئەن باسیکردبوو. سەرچاوەکانیی دەنگ وباسی تورکیایش ئەمرۆ هەینی باسیان لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ سەر بنکە وبارەگای پە کەکە لە باکووری عێراق کرد.