شەرمەزارکرانی دڕەندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیاوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ دڕەندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی بەدژی فەلەستینەکانی شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی .هەواڵدەریی ئاناتولی ؛مەولوود چاوش ئوغڵۆ ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخرائوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموڵی تورکیا وتی ڕژیمی زایونی و سەربازانی ئەو ڕژیمە دەبێ وڵامدەری جەنایەتەکانی خۆیان دژی فەلەستین بن . چاوش ئوغڵۆ لە کاردانەوە بە کردەوەی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵۆێزخانەی خۆی لە تەلابیبەوە بو بەیتولموقەدەس وتیشی بەیتولموقەدەس هی هەموو نەتەوەی فەلەستینە . وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی دەبێ بەربگیردرێت بە پەیڕەوی کردنی وڵاتانی دیکە لە ئەمریکا تا ئەو وڵاتانە نەتوانن باڵوێزخانەکانی خویان لە قودس بکەنەوە . ناوبراو وتیشی بەیاننامەی دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەر ئەو خاڵە چڕ دەبێتەوە کە ئەو ڕێکخراوەیە ئیجازە نادات کە بارودۆخی قۆدس بگوڕدرێت . دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بڕیارە دوانیوەڕوی ئەمڕۆ هەینی لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە بچێت .