حوزه‌یران 14, 2018 19:24 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و 4 بریندار لە پەلاماری مووشەکیانەی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەرسنووریی تورکیا لە پارێزگای حەکاری

بە هۆی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەر سنووریی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی زەنگیل تەپە لە مەڵبەندی چوکورجای پارێزگای حەکاری (سنوورەکانی نێوان عێراق_ تورکیا) سەربازێکی تورک کوژراو چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی"  سان داکیکا "بە هۆی پەلاماری موشەکیانەی سەر بنکەی سەرسنووریی  ئەرتەشی تورکیا  لە ناوچەی سەربازی  "زەنگیل تەپە"  لە دەڤەڕی  چوکورجای  پارێزگای حەکاری  سنوورەکانی  (ئێراق -تورکیا ) سەربازێکی تورکیایی کوژرا و 4  سەربازی دیکەش  بریندار بوون . بە پێی زانیاریەکان ؛ هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی سنوروەکانی  ئێراق بە مووشەک پەلاماریان  کردووەتە سەر   ئەو بنکە سەربازیەی سنووری تورکیا  . بە دوای ئەو پەلامارە سەربازێکی تورکیا گیانی لە دەس داوە و 4 سەربازی دیکەش بریندار بوونە .  سەربازانی  بریندار گوێزرانەوە  بۆ نەخوشخانە و شوێنی هاویشتنی ئەو مووشەکەش درایە بەر پەلامار . هەروەها هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا  بە  کڵپتەرگەلی سەربازی  دەستیان کرد بە گواستنەوەی  هێزی یارمەتیدەر بۆ  ئەو شوێنە . هەوڵدان بۆ  ناسینی  ئەو گرووپە لە چەکدارانی پەکەکە درێژەی هەیە .