ته‌مووز 08, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی نوێی تورکیا بە دەسەڵاتێکی کەم دەستی بە کار کرد

بیست و حەوتەمین خولی پەرلەمانی تورکیا بە رێوڕەسمی سوێندخواردنی 600 نوێنەری هەڵبژێردراو و بە ئامادەبوونی "ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەستی بە کار کرد.

بە پێکهاتنی پەرلەمانە نوێیەکەی تورکیا و پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، داڕشتی سیاسیی تورکیا بە شێوەی فەرمی، لە پەرلەمانییەوە دەگۆردرێتە سەر نیزامی سەرۆکایەتی!

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا

بەسەرەنجدان بە ئەسپاردنی دەسەڵاتی تایبەت بە سەرۆک کۆمار وەکوو سەرۆکی وڵات و دوابەدوای ئەوەش، کەم بوونەوەی دەسەڵاتی بەشەکانی دیکەی حکوومەت، پێدەچێ بایەخی ئەو بەشانەی تری حکوومەتی تورکیا کەم دەبێتەوە. هەر لەم پەیوەندییەدا "هێنری جەی بارکی"، کارناسی باڵای پرسەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتوویەتی:

"بایەخی پەرلەمانی تورکیا هەتا ئاستی چاخانەیێک دابەزیوە، چوونکە پەرلەمانی تورکیا ئیدی دەسەڵاتێکی نییە و ئەوە سەرۆک کۆماری تورکیایە کە لەمەو بەدوا دەسەڵاتدارترین کەس و ڕێکخراوەیە لەو وڵاتەدا و ئیدی گرینگایەتی نییە هەر کام لە کۆتلە و لایەن و پارتەکانی تورکیا چ ئەژمارێک نوێنەریان لە پەرلەماندا هەبێت؟!"

بیست و حەوتەمین خولی پەرلەمانی تورکیا

سەرباری بایەخی هەرە زۆری سەرۆک کۆماری تورکیا و لەهەمان حاڵدا بێ بایەخ کرانی لایەنەکانی دیکەی حکوومەت لەو وڵاتەدا، پرسی گرینگ، کۆڕبەندیی پارتی داد و گەشەیە لەگەڵ پارتی جووڵانەوەی نیشتمانی. گومان لەوەدا نییە کە ئەم کۆڕبەندییە کاریگەریی زۆری لەسەر سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکیی تورکیادا  دەبێت. وا چاوەڕوانی دەکرێت کە پارتی جووڵانەوەی نیشتمانی وەکوو پارتی هاوپەیمانیی سەرکەوتوو و هاوبەشی نوێی پارتەکەی بەڕێز ئەردۆغان لە پەرلەمان – کە بریتین لە هێزە ناسیوناڵەکانی بزووتنەوەی نیشتمانیخواز – دەوڵەتی ئەنکارا تووشی هەڵوێستێکی تووندتر لە هەلومەرجی ئێستاکە دەکەن.

لە بواری نێوخۆییدا، سەرباری هاتنەوەی دووبارەی پاتی دیمۆکراتیکی گەلان  (HDP) بۆ نێو پەرلەمانی تورکیا، نوێنەرانی لاگری کوردەکانی تورکیا، بواری کاریگەری دانانی وایان لەسەر پرسەکانی ئەو وڵاتەدا نابێ.

چوونکە پەرلەمانی داهاتوو، دەسەڵاتێکی زۆری نییە و دەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی لەو وڵاتەدا هەر لەدەستی سەرۆک کۆماردایە. . "لیزل هەینز" ی مامۆستای فێرگەی توێژینەوە ستراتژیکەکانی زانکۆی "جان هاپکینز" سەبارەت بە کاریگەری هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر کوردەکان گوتوویەتی:

بیست و حەوتەمین خولی پەرلەمانی تورکیا

"بەسەرەنجدان بە، بەدەسەڵات گەیشتنی پارتی جووڵانەوەی نیشتمانی لەو هەڵبژاردنانە و کاریگەری دانان لەسەر دەوڵەتەکەی ئەردۆغان، کەشی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان هەروا وەکوو خۆی بە داخراوی دەمێنێتەوە و هەڵوێستی حکوومەت لەهەمبەر پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا دوژمنکارانەتر دەبێت."

لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتی ئەندامەتی تورکیا لە یەکیەتیی ئەورووپاش پێدەچێت جارێ دەرگای دانووستان و گفتوگۆ هەروا بە داخراوی بمێنێتەوە.

 

سەرپەیڤ