سەفەری وەزیری پیشە سازی ، کانگا و بازەرگانی ئێران بۆ تورکیا
وەزیری پیشە سازی ، کانگا و بازەرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردن و دەس بە کار کردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی تورکیا گەیشتە ئانکارا .
ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری نوێ تورکیا دوانیوەڕۆی دووشەمە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی 50 وڵات بەڕێوە دەچێت کە موحەمەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشە سازی ،کانگا و بازەرگانی ئێران بە مەبەستی بەشداری لەو ڕێ و ڕەسمە سەردانی ئانکارای کرد . سیستمی حکومەتی تورکیا دوای 95 ساڵ ، لە سیستمی پارلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی گوڕاوە و بە سڕینەوەی پوستی سەرۆک وزیری ، سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرۆکی دەوڵەت و بەرپرسی کابینە دەبێ . لە ڕەوتی هەڵبژاردنی 24 ژوئەنی 2018 ڕەجەب تەیب ئەردوغان وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری لە سیستمی نوێ تورکیا هەڵبژێردرا . لە سیستمی نوێ تورکیا ، ئەردوغان پێویستی بە پێناسە کردنی کابینە بە پەرلەمان و دەنگی متمانەی نوێنەران بە ئەندامانی کابینەی خۆی نیە .