ئەردۆغان سوێندی خوارد
ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماریەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئامادە بوونی شەش هەزار میوانی دەرەوەیی دەست پێ بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر لە ڕێ و ڕەسمی دەس بەکار بوونی سەرۆک کۆماری تورکیا کە بە ئامادە بوونی 6 هەزار میوانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە کۆشکی بش تەپەی ئانکارا بەڕێوە دەچێ 32 سەرۆک کۆمار 28 سەرۆک وەزیر و سەرۆکی پەرلەمان لە وڵاتانی جۆراوجۆر و سکرتێری گشتیی شەش دامەزراوەی نێونەتەوەیی بەشداریان کردووە . ئەو ڕێو ڕەسمە بە سوێند خواردنی ئەردوغان دەس پێبوو .لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی 24 ژوئەنی 2018 ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری هەنووکە و بەربژاری پارتی داد و گەشە بە وەدەس هێنانی 26 میلیون و 330 هەزار و 823 دەنگ کە هاوسەنگە لە گەڵ 52 پوینت 59 لە سەدی تێکڕای دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان وەک سەرۆک کۆماری نوێ تورکیا هەڵبژێردرا . یەکەمین دانیشتنی کابینەی نوێی تورکیا ڕۆژی هەینی 13 جوولای 2018 پێکهات و ئەندامانی کابینەی نوێ سەرەتای چالاکی خۆیان لە ڕێ و ڕەسمی نوێژی هەینی لە مزگەوتی بایرام پاشا لە ئانکارا ئامادە دەبن .