ئەردوغان و عەلی ئێف ، داوای پەرەی هاوکاری هەمەلایەنەیان کرد
ئێلهام عەلی ئێف و ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کومارانی ئازەربایجان و تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لە باکوو لەسەر پەرەی هاوکاری دوو لایەنە پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لەم پرێس کۆنفرانسە دا ئێلهام عەلی ئێف لە ئاستی پێوەندی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر لەوان ئابووری ڕەزامەندی دەربڕی و وتی : کۆماری ئازەربایجان تائێستا 13 پۆینت نۆ میلیار دولاری لە تورکیا و کۆمپانییەکانی تورکیاش دوازدە میلیار دولار لە کۆماری ئازەربایجان، سەرمایەیان داناوە .
عەلی ئێف هاوکاری کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لەبواری وزەشی بە کاریگەر زانی و وەڕێ خستنی هێڵی بۆری ترانسی ئاناتۆلی تاناپ لە نێو خاکی تورکیای بۆ گواستنەوەی گازی سرووشیی کۆماری ئازەربایجان بۆ ئەورووپا بەنیشانەی ئەو کاریگەرییە وەسف کرد .
ئێلهام عەلی ئێف هەروەها لە هەڵوێستی ئەنقەرە لە کێشەی قەرەباغیش ڕێزی گرت .
سەرۆکی تورکیاش لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتی : ئەنقەرە ئەرکی خۆی لەسەر کێشەی قەرەباغ تائێستا جێبەجێ کردووە و هەروا درێژەی پێ دەدا .
ئەردوغان بەڕاگەیاندنی ئەمەی گرفتەکانی هاوپێوەند بە پێوەندی زەویینی نێوان نەخجەوان و تورکیا چارەسەرکراوە وتیشی : دانیشتوانی نەخجەوان دەتوانن لە توانایی نەخۆشخانەکانی تورکیا لە ناوچەکانی سنووری کەڵک وەرگرن.
سەرۆکی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لەیەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی دا دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی بیست و چواری ژووئەن سەردانی ئازەربایجانی کردووە.