ته‌مووز 12, 2018 10:53 Asia/Tehran

پارتی دیموکراتیکی گەلان "مەراڵ دانیش بەشتاش"ی وەکوو کاندیدی فەرمیی ئەو پارتە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا بە شێوی فەرمی پاڵێوراوی پارتەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ناساند.

ئایهان بیگلەن لە وتەکانیدا ڕایگەیاندووە: لە ڕوانگەی ئێمەوە یاسا دانیان لە پەرلەمانی تورکیا و بەڕێوەبردنی پەرلەمان زۆر گرینگە. تورکیا لە قۆناخی نوێدا و لە سیستەمی بەڕێوەبەریی نوێدا هەوڵێکی بێ بڕانەوە بۆ بێ بایەخ کردنی ڕۆڵی پەرلەمان دەدات کە ئەو پرسە زیاتر لە پێشوو هەستی پێدەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دروست کردنی هاوسەنگی هەوڵی جیدی دەدات، ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ سێ نوێنەری دیکە دۆسیەی "مەراڵ دانیش بەشتاش"ـمان بەڕێ کرد بۆ پەرلەمان وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژادرنی سەرۆکی پەرلەماندا، هیوادارین ببێتە خەیر و بەرەکەت بۆ وڵاتمان.