ته‌مووز 13, 2018 02:02 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی تازەی ئەم وڵاتە

بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی تازەی ئەم وڵاتە کرایە سەرۆکی پەرلەمان .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی سەحەر، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی پێشووی دەوڵەتی دادوگەشەی تورکیاو کاندیدی ئاکپارتی لە ناوچەی ئیزمیر توانی بەدەنگی ٣٣٥ پەرلەمانتار سەرکەوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست بهێنێت.

ڕۆژی ڕابڕدوو هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو کە لە ئەنجام دا، بینالی یێڵدریم توانی لە ناو پێنج کاندید-دا سەرکەوتن بۆ ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت.

یێڵدریم کاندیدی ئاکپارتی بوو لە ناوچەی ئیزمیر لە هەڵبژاردنی ٢٤ی مانگی حوزەیراندا کە دوێنێ توانی ٣٣٥ دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

جێگای ئاماژەیە کە بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیاو لە کەسایەتییە ئەمەگدارەکانی ئەردوغانە کە لە پاش ھەڵگیرانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە سیستێمی تازەی تورکیادا وەک وەفایەک بۆ خزمەتەکانی ، لە لایەن پارتی دادوگەشەی دەستەڵاتدارەوە کرایە کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی دوێنێی پەرلەمانیش بە ٣٣٥ دەنگی پەرلەمانتاران سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی یاسادانانی تورکیای پێ خەڵات کرا.

ھەڵبەت ئاشکرایە کە لە سیستێمی تازەی تورکیادا پەرلەمان ڕۆڵێکی ئەوتۆی نابێت و تەنانەت بۆ دیاری کرانی وەزیرەکانی دەوڵەتیش پرسی پێ ناکرێت و دەنگی ممانەی پەرلەمانتارانی پێویست نییە. بەم پێیەش دەستەڵاتی ئەردۆغانی تەمەن ٦٤ ساڵان زیاتر دەبێت و مافی دامەزراندنی جێگری سەرۆکی وڵات و وەزیرەکان و بەرپرسان و دادوەرانی باڵای دەبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان. سەرۆکی تازەی تورکیا هەروەها دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکردن و سەپاندنی باری نائاساییشی هەیە .

24ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی ببێتە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەو دواتریش تورکیا پێی نایە سیستەمی سەرۆکایەتییەوە، کە ساڵی رابردوو زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگیان بۆ دابوو.

جێگای ئاماژەیە پارتی دیموکراتیکی گەلان "یش مەراڵ دانیش بەشتاش"ی وەکوو کاندیدی فەرمیی ئەو پارتە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ناساند بوو.

سەرپەیڤ